ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی کۆبوەوە و چەند تەوەرێکی گرنگی تاوتوێکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی نیشتمانی کۆبوەوە و تاوتوێی بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کردو بەگرنگییەوە تیشکی خستە سەر بابەتەکان.

 

ئەمرۆ لە شاری سلێمانی  بە سەرۆکایەتی ئارام قادر  سەرۆکی هاوپەیمانی، ئەنجومەنی سیاسی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چەند بابەتێکی ناوخۆیی و گشتی کرا.

 

لەدەستپێکی کۆبەنەوەکەدا ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی تیشکی خستەسەر دواین پێشهات و ڕوداوەکانی عێراق و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بەدەم داوای هاوڵاتیانەوە بێت و داوای ڕەوای هاوڵاتیان جێبەجێبکات.

 

 

کۆبونەوە جەختی کردەوە لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و باسی لە ئامادەکاریەکان کرد بۆ هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێخەوش.

 

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکدا باسکرا لە کاروباری ناوخۆی هاوپەیمانی و پتەوکردنی ڕیزەکان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو پاش وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ.