ئەمریکا ڕێژەی بێکاری گەیاندە نزمترین ئاست بەراورد بە 50 ساڵی ڕابردوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمریکا، بەپێی داتاکانی ئەو وڵاتە ڕێژەی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە کە هەرگیز ئەو وڵاتە بەخۆیەوە نەدیوە.

 

 

 

بەپێی داتاکانی حکومەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێژەی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە کە ٥٠ ساڵە ئەو وڵاتە ئاستی وای بەخۆوە نەدیوە.

 

 

 

یوجین سکەلیا وەزیری کاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکی وەزارەتەکەی بڵاویکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە کە ٥٠ ساڵە هەرگیز ئاستی وای بەخۆوە نەدیوە ئەویش ٣.٥٪ ئەمەش بۆ ماوەی ١٩ مانگە ئەم ڕێژەیە جیگیرە.

 

 

 

سکەلیا دابەزینی ڕێژەکەی بۆ ئەم ئاستە گەڕاندەوە بۆ ئیدارەکەی دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ستایشی هەوڵەکانی کرد کە ئەمریکا نەیتوانیوە لە ئیدارەکانی پێشوو بەدەستی بهێنێت.

 

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٣٦ هەزار کاری نوێ تەنها لە مانگی نوی ڕابردوودا هەبووە و بەمەش نزیکەی ١٦٠ ملیۆن کەس بوونەتە خاوەنی کار.

 

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش ئەوەی ئەم تویتەی سکەلیا دەبینێت، لە تویتێکدا دەنوسێت ” بەپەلە ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا بۆ ٣.٥٪ دابەزیوە و ئەمەش جێگای خۆشحاڵییە “.

 

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمریکا لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو هەرگیز ئاستی وای بەخۆوە نەدیوە و هاوکات دۆناڵد ترەمپ لەکاتی بوون بە سەرۆک ڕایگەیاند ” جەخت لەسەر باشترکردنی ئابووری وڵاتەکەم دەکەمەوە “.

 

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل