“هەفتەی داهاتوو یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەمواردەکرێت”

دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی نێوانیان واژۆکرد بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەمواربکرێتەوە و پاشانیش کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی کەوتووە لە هەفتەی داهاتوودا یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەمواربکرێت بەشیوەیەک کە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

 

دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی زانیویەتی دوای هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێکدەهێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە بەشدارەکانی حکومەت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕێککەوتنی نێوانیان  واژۆکرد و بەمەش دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم پێیان نایە قۆناغێکی نوێیوە.