وەزارەتی بەرگری ئێران: بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێرانەوە 220 کیلۆمەتر تێپەڕناکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەرژەوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج، گەر هەرجۆرە گورزێکمان بەربکەوێت.

 

قاسم تەقیزادە جێگری وەزیری بەرگری ئێران ئەوەی خستەڕوو، دووری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێرانەوە لە ٢٢٠ کیلۆمەتر تێپەڕناکات، هەروەها تاران چاودێری وردی جموجۆڵەکانی ئەمریکا دەکات لە کەنداو.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی تاران بودجەیەکی بە بڕی ٣٨ ملیۆن دۆلار بۆ زیاتر لە دوو هەزار پڕۆژەی چەکداری و سەربازی تەرخاندەکات، تا ئەوەی خاوەنی چەکی پێشکەوتووتر بین لە چەکەکانی ئەمریکا.

 

 

تەقیزادە ڕاشیگەیاند، ئەمریکایان بە سیستمی بەرگری موشەکی Power373 ناچارکردووە کە چیتر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی کەنداو بەکارنەهێنێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل