وەزیری نەوتی ئێران: هەناردەکردنی نەوت مافێکی یاسایی وڵاتەکەمانە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوەی وڵات مافێکی یاسایی وڵاتەکەمانە و هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر کە لە تواناماندایە.

 

 

 

بیژان زەنگەنە وەزیری نەوتی ئیران ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراویکدا ئەوەی خستەڕوو، ملکەچ نابین بۆ فشارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە وڵاتەکەمان و هەناردەکردنی نەوت مافێکی یاسایی خۆمانە و هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر کە لە تواناماندایە.

 

 

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو لە ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کشایەوە، کە لەگەڵ ئیران و وڵاتانی زلهێز واژۆیان لەسەر کردبوو.

 

 

 

ئەمریکا  هەناردەکردنی نەوتی ئیرانی قەدەغەکرد لە ڕێگەی یاسای نێودەوڵەتی، و پاش کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتی ئێران زیادیکرد.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل