پنتاگۆن جەخت لە دروستكردنی ناوچەی ئارام دەکات لە باكووری سوریا

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمریكا جەخت لە سەركەوتنی میكانیزمی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەکات لە باكووری سوریا، كە بە باشترین ڕێگەیەی دەزانێت بۆ بەرەوپێشچونیان.

 

 

شۆن ڕۆبڕتۆسن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن ڕایگەیاند،”ئەنجامدانی هەر پڕۆسەیەكی سەربازی لەلایەن توركیاوە بۆ سەر باكووری سوریا، نیگەرانی وڵاتەكەی لێدەكەوێتەوە و كاریگەری نەرێنی بۆ سەر بەرژەوندییە هاوبەشەكانیان دەبێت”.

 

 

جەختیشیكردەوە،”واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ لە توركیا، بە چڕی و بە وردی كاردەكەن بۆ جێبەجێ كردنی میكانیزمی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، “وتیشی، ئەو پلانە جێبەجێ دەكەن لە چوارچێوەی قۆناغە دیاریكراوەكاندا”.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی درووستكردنی “ناوچەی ئارام” لە سوریا.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب