ئێران: دوژمنەکەی ئێمە لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، دوژمنەکەی ئێمە لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، و ئێران پێویستی بە دۆستایەتی هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە.

 

 

 

بیژان زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئەوەی خستەڕوو، دوژمنی وڵاتەکەمان لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستە نەک ناوچەکە، و ئێران پێویستی بە دۆستایەتی هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە،

 

 

 

زەنگەنە لە درێژەی قسەکانیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەم لەگەڵ وەزیری نەوتی سعودیە کۆببمەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا بکەم.

 

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، کۆمپانیای پێترۆ پاریس ئەرکەکانی قۆناغی ١١ی هێڵی گازی پاریس جێبەجێدەکات بەهۆی ئەوەی چین لە جێبەجێکردنی بڕۆژەکە کشاوەتەوە.

 

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردوو کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی کەوتە بەر چەند هێرشێک و بووە هۆی پێکان لە هەناردەکردنی ٥.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوابەدوای هێرشەکان سعودیە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ئەنجامدەری هێرشەکان تۆمەتبارکرد و ئێرانیش تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە، بەڵام تائێستا بەفەرمی بەڵگەی پێویستی نەبووە بۆ لابردنی ئەو تۆمەتانە.

هەواڵ. پێشکەوت خلیل