دانانی نیشانەی سەرسوڕمان لەسەر تویتێک حکومەتی تورکیا توڕە دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزی ئەمریکای لە وڵاتەکەی بانگێشتکردووە و نیگەرانی و توڕەیی خۆیان سەبارەت بە تویتێک پێ ڕاگەیاندووە.

 

 

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە بانگێشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی باڵیۆزی ئەمریکای کردووە، سەبارەت بە تویتێکی حکومەتی تورکیا کە دەڵێت پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوی نوێ بنێت بەدەر لە هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان، باڵیۆزی ئەمریکاش لە تورکیا نیشانەیەکی سەرسوڕمان بۆ ئەو تویتەی حکومەتی تورکیا دادەنێت.

 

 

 

پارتی دەسەڵاتداری تورکیا “پارتی داد و گەشەپێدان” ئەوەی خستۆتەڕوو، داوا دەکات لە بەر ئەوەی پشتیوانی فەتحوڵا گولەن دەکات، پێویستە خاوەنی ئەو تویتە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە تورکیا ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

 

تورکیا، بە هەزاران لایەنگری فەتحوڵا گولەنی لە زیندانەکانی زیندانیکردووە و گولەن بە ئەنجامدەری کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ ناودەبات.

 

 

عومەر شلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ئاماژە بەوەدەکات، “پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکات نەک بەتەنها داوای لیبوردن”.

 

شلیک ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەمریکا بە سیاسەتە سەرکەوتووەکەی خۆی ئەم بابەتە چارەسەربکات، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا، کار بۆ دروستکردنی ئاژاوە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا دەکەن.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل