ئێران سیستمی چاودێری دەنێرێتە سنورەکانی عێراق

بچووکردنەوە گەورەکردن

سوپای ئێران بڵاویان کردەوە، سیستمی چاودێرییان ناردۆتە سەر سنورەکانی عێراق.

 

حەبیبوڵا سەیاری جێگری فەرماندەی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی سنورەکانیان چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەیە و بەکاری دەهێنن، هاوکات بەمەبەستی چاودێریکردنی سنورەکانی عێراق دوو سیستمی چاودێری ڕەوانەکردووە.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئێران بە چەندین ڕێگە بەمەبەستی سەردانیکارانی حاجیان بۆ مەزارگەی ئیمام حسەین لە کەربەلا، چاودێری ئەو ناوچانە دەکات.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە لەبەر تێکچوونی دۆخی و سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق و کەربەلا، ئێران هۆشداری دایە سەرجەم هاوڵاتیانی کە دەیانەوێت سەردانی مەزارگەی ئیمام حسەین بکەن لە کەربەلا.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل