ئەرۆغان سەردانی ئەمریکا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەرۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بارودۆخی ناوچەی ئارامی سوریایان تاوتوێکرد.

 

 

 

نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دۆناڵد ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بارودۆخی ناوچەی ئارامی سوریایان تاوتوێکرد.

 

 

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تیرۆر ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا جەختی لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام کردۆتەوە لە سوریا، و هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری بۆ شوێنی خۆیان لە گفتوگۆکەی هەردوو سەرۆکی تورکیا و ئەمریکادا باسکراوە.

 

 

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ترەمپ، بڕیارە مانگی داهاتوو سەردانی واشنتۆن بکات.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل