هاوپەیمانیی و یەکێتی لەسەر ئاستێکی باڵا کۆبوونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

لەشاری سلێمانی، وەفدێکی باڵای هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد.

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێکهاتبوون لە د. موئمین زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و رەنج ئازاد لە دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی نوێنەران و عادل عەبدولقادر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەڤەری سلێمانی سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیان کرد و لە لایەن م. ئیکرام عەلی ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

 

 

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و بیروڕا لەسەر پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ئاڵوگۆڕکرا و تیشک خرایە سەر مافی ڕەوای کورد لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا بە تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و جەخت لەسەر گرنگی کارکردن بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی کرایەوە.

 

 

لە کۆتایی دیدارەکەشدا جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا کرایەوە.

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ.