عادل عبدولمەهدی و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

بچووکردنەوە گەورەکردن

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکانی پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

 

 

 

عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بەڵێنی گێڕانەوەی باردودۆخی ئاسایی بۆ عێراقییەکان داوە و ئاماژەی بەوەشکردووە دۆخەکە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاسایی بووەتەوە دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ.

 

 

 

عەبدولمەهدی جەختی کردەوە، سوپا بەرپرسیارێتییەکەی لەناو شارەکان کۆتایی هاتووە و هیزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ پاراستنی ئاسایشێ وڵاتەکەی، ئەمریکا پشتیوانی تەواوی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ باشترکردن و بەرەوە پێشچوونی.

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە یەکی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان لە بەشێکی شارەکانی عێراق بە گشتی و بەغدا بەتایبەتی دەستیپێکرد و بووە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، کۆمسیۆنی مافی مرۆڤیش داوای لە حکومەتی عێراق کرد ڕێگە لە مافەکانی خۆپیشاندەران نەگیرێت و بەدەم مافەکانیانەوە بچن، لەدواین پێشهاتدا شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سەدر لە بەغدا لە خۆپیساندانەکان ١٥ کەس بوونە قوربانی.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل