ترامپ: کورد بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا ترامپ رایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لەو شەڕە بێینەدەرەوە کە کۆتایی نییە.

 

 

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چەند تویتێکدا، سەبارەت بە بڕیاری کشانەوە لە سنورەکانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا رایگەیاند، “سەربازەکانمان  دەگەڕێنینەوە، ئەو کاتە شەڕ دەکەین کە لە قازانجی خۆمان بوو”.

 

 

 

راشیگەیاند، “کورد بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، پارەیەکی زۆرمان داوە و پێداویستییەکانمان دابینکردن، ئەوان بۆ چەندین دەیە شەڕی تورکیا دەکەن، من ئەو شەڕەم بۆ ماوەی سێ ساڵ راگرت، بەڵام ئیستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەو شەڕە بێ کۆتاییە بهێنین”.

 

 

 

روونیشیکردەوە، ” ئەگەر داعش جارێکی دیکە نزیکی ئێمە ببێتەوە، تێکیدەشکێنینەوە”.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب