سەرۆکی هاوپەیمانی ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی هاودیدانی دەڤەری هەولێر دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە درێژەی دیدارەکانیدا لەشاری هەولێر سەرۆکی هاوپەیمانی  سەردانی دەڤەری هەولێری کردو ستایشی هاویدانی دەڤەرەکەی کرد بۆ کارو چالاک و خۆڕاگرییان لە قۆناغی رابردوودا.

 

ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لەدریژەی دیدارەکانیدا لەشاری هەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی دەڤەری هەولێر کۆبوەوە و بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵی هاوپەیمانی کرد لە گەیاندنی بیر و دیدی مرۆڤ سەنتەری و پێکەوە ژیان، هەروەها ماندوبون و کاری جددی کارگێڕی دەڤەر و سەرجەم هاودیدانی بەرز نرخاند و سوپاسیکردن بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێکی سەختی کارکردن.

 

سەرۆکی هاوپەیمانی هانی هاودیدانیدا کە بەگوڕو تینی زیاترەوە لەمەیدانی کاری سیاسی و خزمەت بە پرۆژەی هاوپەیمانی بە ورەیەکی بەرزەوە کاری خۆیان درێژە پێبدەن.

 

لای خۆیانەوە هاودیدانی ئەنجومەنی دەڤەری هەولێر سوپاسی سەرۆکی هاوپەیمانیان کرد بۆ سەردانەکەو بەڵێنیاندا وەک هەمیشە بە لێبڕاوی کار بکەن بۆ سەرخستنی کاری هاوپەیمانی لەسنوری دەڤەرەکەیاندا.