فەڕەنسا داوایەک ئاڕاستەی تورکیا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

لەبارەی دواین پێشهاتەکانی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە تورکیا بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانێتی دژی داعش بێت لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا.

 

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕوو، پێویستە تورکیا بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانێتی دژی داعش بێت لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا.

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیوەیەتی، هێزە کوردییەکانی سوریا شان بەشانی هێزەکانی ئەوان شەڕی تیرۆریان کردووە، بەڵام پارەی زۆر و کەل و پەلی سەربازییان لەبەرامبەردا وەرگرتووە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە چەکدارە دەستگیرکراوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لەو شوێنانە دادگای بکرێن کەتاوانەکانیان لێ ئەنجامداوە.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی خۆیدا لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا و تورکیاش ڕایگەیاند، تاکلایەنە چالاکی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵایی فورات بەمزووانە دەستپێدەکەین.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل