دەڤەری ڕاپەڕین سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کرد و دیدو ڕوانینی هاوپەیمانیان ڕوونکردەوە و بەگرنگیەوە باسیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی سنورەکە کرد.

 

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو لە محەمەد گرتکی کارگێڕی دەڤەر و هەریەک لە سامان عەلی و ڕەوا عەزیز ئەندامانی ئەنجوومەنی دەڤەر، لەلایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیدارەی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە ئەفسەران و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 

 

 

لە دیدارەکەدا وەفدی هاوپەیمانی دیدو ڕوانینی خۆیان خستە ڕوو سەبارەت بە گرنگی ئاسایش و ئارامی و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانیان کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

 

 

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە پێویستە حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەدەم کێشەو گرفتی هاوڵاتیانی سنورەکەوەبن و قوربانیدانی دانیشتووانی سنوری ئیدارەکە لەبەرچاو بگیرێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

 

 

 

بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین خۆشحالی خۆیان دەربڕی بەسەردانەکەو سوپاسی وەفدی هاوپەیمانیان کرد بۆ دروستکردن و بەردەوام بوون لە هەماهەنگی و بوونی پەیوەندی توندوتۆڵ لەنێوان هەردوولادا.

 

ژوری هەواڵ