وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا لە بەڵێنەکانیان پاشگەزبوونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوەدەکات، تورکیا بەمەبەستی دابینکردنی سەقامگیری و ئاشتی سوریا و پاککردنەوەی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە تیرۆر، سورە لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام.

 

 

حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەی خستەڕوو، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تورکیا مافێکی سەرەکی خۆیەتی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی تیرۆر لە سوریا.

 

 

ئاكسۆی ئاماژەی بەوەشکرد، كە لەم دۆخەی ئێستادا بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا لە بەڵێنەکانیان پاشگەزبوونەوە.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی خۆیدا لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا و تورکیاش ڕایگەیاند، تاکلایەنە چالاکی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵایی فورات بەمزووانە دەستپێدەکەین.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل