دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەستپێدەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەستپێدەکات و دابەشکردنەکەش لە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات.

 

 

 

بەپێی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەستپێدەکات و دابەشکردنەکەش لە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات.

 

 

 

لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران هیج مانگیک لەکاتی خۆیدا دابەشنەکراوە و بەردەوام دواکەوتووە، پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدابوو هەموو سی ڕۆژ جاریک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات.

 

 

 

وەزارەتی دارایی هەریم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی ٤٥٢ ملیار دیناری حکومەتی عێراق کە لەبودجەی ٢٠١٩ بۆی دیاریکراوە و ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان مووچە دابەشدەکات.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل