هاوپەیمانی سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

بریاردەری ئەنجومەنی جێبەجێکردن بەیاوەری شاندێکی دەڤەری سلێمانی سەردانی حزبی زەحمەتکێشانیان کردو پەیوەندی نێوان هەردوولا تاوتوێکراو جەخت لە کاری پێکەوەیی کرایەوە.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو لە عومەر مەرگەیی بڕیادەری ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەیاوەری هەریەکە لە بیلال خەیات و ڤینۆس سامان ئەندامانی دەڤەری سلێمانی سەردانی کۆمیتەی سلێمانی حزبی زەحمەتکێشانیان کردو بەگەرمی لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەکەوە پێشوازییان لێکرا.

 

لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە و بە گرنگییەوە باسیان لە کاری پێکەوەیی کردەوە لەپێناو سودی گشتیداو ئامادەیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هەر هەماهەنگییەک.

 

وەفدی حزبی زەحمەتکێشان سوپاسی شاندەکەی هاوپەیمانیان کرد بۆ سەردانەکەو دووپاتی پەیوەندی پتەویان کردەوە لەگەڵ هاوپەیمانی.