کاره‌بای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند سبەی دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی به‌کره‌جۆ بۆ ماوه‌ی پێنج کاتژمێر نە کارەبای نیشتیمانی نە مۆلیدەیان نابێت.

 

کارەبای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری 164 سبه‌ینێ چوارشەممە‌ 9/10/2019، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

 

 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، “له‌ كاتژمێر 8 ی به‌یانی بۆ 1 ی ئێواره‌ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

 

 

داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌که‌ن، كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێت.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب