ئێران هێز ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کات

بچووکردنەوە گەورەکردن
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێز ڕەوانەی عێراق دەكه‌ن بۆ پارێزگاریكردن لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین.
عەمید حەسەن كەرەمی سەرۆكی هێزە تایبەتییەكانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە، 30 هەزار پۆلیسی دابین كردووە بۆ ناوخۆی وڵاتەكەی بە مەبەستی پاراستنی باری ئەمنی زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین.
ناوبراو وتوشیەتی، 7500 پاسەوانی هێزی تیابەتی ئێران دەچن بۆ پاراستنی زیارەتكران، چوار هەزاری دیكەیش وەك هێزی یەدەك ئامادە دەبن، و هێزێکی تایبه‌تیش له‌ دیوی عێراقه‌وه‌ هاوكاریی هاتنی هێزه‌ ئێرانیه‌که‌ ده‌كات.
رۆژانه‌ سه‌دان زیاره‌تكاری شیعه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن، و له‌ كۆی چوار مه‌رزی عێراق و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، زۆرترین ماته‌مگێڕی شیعه‌ی ئێرانی له‌ كرمشانه‌وه‌ دێنه‌ مه‌رزی مه‌نزرییه‌وه‌، له‌وێوه‌ بۆ خانه‌قین و دواتر ده‌چنه‌ كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف.
هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب