هاوپەیمانی پیرۆزبایی ڕۆژی نەتەوەی تورکمانی دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێکی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی بەرەی تورکمانی کرد و پیرۆزبایی ڕۆژی نەتەوەیی تورکمانی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی هێزەکە کرد.

 

 

شاندەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو لە دکتۆر ئاشتی ستار کارگێڕی دەڤەری هەولێر و شیرازعەبدولغەنی ئەندامی نوسینگەی سەرۆک و هیجران جوکل و جوان عەبدولخالق ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەری هەولێر و لەلایەن ئایدن مەعروف سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانییەوە پێشوازییان لێکرا.

 

 

مەبەست لە سەردانەکە گەیاندنی پیرۆزبایی هاوپەیمانی بو بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی تورکمانیەوەو شاندەکە بەناوی سەرجەم هاودیدانەوە پیرۆزباییان لێکردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

 

 

لای خۆیانەوە بەرەی تورکمانی زۆر سوپاسی سەردان و پیرۆزباییەکەی شاندی هاوپەیمانیان کرد و هیوایان خواست دیدو روانینی هاوپەیمانی رەنگ بداتەوە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و عێراقدا بەمەبەستی پێکەوە ژیان و کاری پێکەوەیی و تێپەڕاندنی جیاوازییەکان.

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ