هاوپەیمانی پێشوازی لە حزبی شیوعی کوردستان کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی نیشتمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی حزبی شیوعی و تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوانیان کرد و بە پێوستیان زانی لیکتێگەیشتنی تەواو هەبێت لە نێوانیاندا بە ئامانجی چاکەی گشتی.

 

شاندێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوو لە کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی و هەریەک لە ئەبوکاروان و شلێر عەبدولمەجید ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و عوسمان زیندانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و گۆران حسین بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبەکە سەردانی ئۆفیسی سەرەکی هاوپەیمانیان کرد لەشاری سلیمانی و لەلایەن ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و دکتۆرە ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆک و هەریەک لە سەرگوڵ قەرەداخی و ئومێد جاف ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 

لە دیدارێکی دۆستانەدا هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی نێوانیان کردەوە و بەگرنگییەوە باسیان لە بەردەوامی و پەرەدان بە پەیوەندییەکان کردو تەبایی نێوان هێزە سیاسیەکانیان بە هۆکاری ئارامی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی وەسفکرد.

 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دواین گۆرانکاریە سیاسیەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کراو چارەسەری کێشەر گرفتەکان بەشێوەی ئاشتی و بەرێگەی یاسایی تەئکید کرایەوە.

 

هاوپەیمانی و حزبی شیوعی لە کۆبونەوەکەیاندا بەپێویستیانزانی لێکتێگەیشتنی سیاسی و دۆستانە لەنێوانیاند هەبێت بۆ کاری پێکەوەیی و بۆ پرسە جیاوازەکانی گۆرەپانی سیاسی هەرێم بەمەبەستی خزمەتکردن و چاکەی گشتی.