ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت هەركەسێك یەك موچەی هەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی داواکاری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکرد که‌ په‌یوه‌ستن بە باشكردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هەلی كار و مووچە بۆ گەنجان.
لە بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی ئه‌نجامدرا، و بڕیار له‌ پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵادرا که‌ کاربکات بۆ جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران.
له‌به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه‌، ئامادەكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر كەسانی شایستە، و لە بودجەی 2020 دەبێت هەركەسێك یەك مووچەی هەبێت و دابەشكردنی سیستەمی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بە تیشكی خۆر بێبەرامبەر بۆ سێ هەزار خێزانی هەژار و بڕی 15 ملیار دیناری بۆ تەرخان بكرێت.
هه‌رله‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌، وەزارەتی بازرگانی دەست بە تۆماركردنی دامەزراندنی كۆمپانیای بچووك بۆ گەنجان بكات و لەكرێ بیانبەخشێت و دەسەڵاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی تا ژێر ملیارێك دینار دەدرێتە پارێزگاكان و دابینكردنی ئۆتۆمبێلی گەڕۆكی فرۆشتنی خواردەمەنی و ساردەمەنی چاككردنەوە و پاككردنەوە بۆ گەنجان لە رێگەی قەرز و بەكارخستنی گەنجان بۆ كۆكردنەوەی پارەی كارەبا لە ماڵەكان بەوەی 5%ی پارەكە بۆخۆیان بێت.
هه‌روه‌ها تاوتوێی كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران و گۆڕینیان بە گەنجانی بێكار و كردنەوەی دەرگەی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاكان و ناچاركردنی وەزارتەكان بۆ بەكاترهێنان و كڕینی بەرهەمی ناوخۆیی لەوانەش كەرتی تایبەت و پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرن کرا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،  پاڵپشتیكردنی خوێندنی پیشەیی و پێدانی زەوی كشتوكاڵی پێیان و پێدانی قوتابیانی ئامادەیی كشتوكاڵ دەرماڵەیەكی مانگانە بە بڕی 50 هەزار دینار و هاندانی پڕۆژە كشتوكاڵی و پیشەسازییەكان.
هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب