بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: موچه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێک دواناکه‌وێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌کات و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایش ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان موچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

 

 

بڕیارە ئەمڕۆ، چوار شەممە مووچەی مانگی 7ی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابه‌شده‌کرێت.

 

 

 

له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که‌ باس له‌ دواکه‌وتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن، محه‌مه‌د سعدالدین ئه‌نوه‌ر بڕیارده‌ری لیژنه‌ری دارایی و ئابوری له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ دیجیتاڵ میدیای هاوپه‌یمانی ڕاگه‌یاند، “موچه‌ی هیج وه‌زاره‌تێک به‌ته‌نها دواناکه‌وێت، و ئه‌گه‌ر موچه‌ دوابکه‌وت سه‌جه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه‌.

 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، “هۆکاری سه‌ره‌ی دواکه‌وتنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه‌یه‌، و هیچ گرفتێک له‌ لایه‌نی داراییدا نییه‌.

 

 

به‌پێی زانیاریه‌کان، وابڕیاره‌ رۆژی پێنج شەممە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە خەرج بکرێت.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب