هۆشداری شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران دەدرێت بەرەوە وڵاتانی ئەوروپا

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەبارەت بە شەپۆلی کۆچبەران بەرەوە وڵاتانی ئەوروپا، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداری لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران دەدات هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٥.

 

 

هۆرست زیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە لۆكسەمبۆرگ ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا هەیە، هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٥، هەرەوەها گەر ئەوروپایەکی یەکگرتوو هەبێت کۆچبەر بوونی نامێنێت.

 

 

زیهۆڤەر ئەوەشی خستەڕوو، هەروەک ساڵی ٢٠١٥ مەترسییەکی نوێی گەورە ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەوروپا دەبێتەوە کە چارەسەرکردنی ئەستەم دەبێت، گەر سیاسەتێکی ئەوروپای یەکگرتوومان نەبێت.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٤٥ هەزار و ٦٠٠ کۆچبەری نایاسایی لەڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل