ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی گرنگ لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و سووریا وچەند بابەتێكی پەیوەست بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دەکات.

 

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

 

 

بەپێی زانیارییەکان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

 

 

بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆدا چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش باسبکرێن، وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بیمەی کرێکاران و پاراستنی مافەکانی کرێکاران لە کەرتی تایبەتدا.

هەواڵ. شەهێن وەهاب