هاوپەیمانی لیژنەیەکی باڵای هەڵبژاردنی پێکهێنا

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانیی نیشتمانی لیژنەیەکی باڵای هەڵبژاردنی پێکهێناو لیژنەکەش یەکەم کۆبونەوەی ئەنجامداو دەستیکرد بە ئامادەکاریەکان.

 

 

 

یەکەم کۆبونەوەی لیژنەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکی هاوپەیمانی و ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆک بەڕێوەچوو، تیایدا کارنامەی لیژنەکەو بریار و راسپاردەکانی هاوپەیمانی بۆ لیژنەکە تاوتوێکران.

 

 

 

لەکۆبونەوەکەدا لیژنەکە چەند بریارێکی گەڵاڵەکرد سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردن و کارکردنی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکەدا بە تایبەت کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لیستێک لە هێزو پێکهاتەکانی ناوچە جێناکۆکەکان پێکهێنراوە بەناوی هاوپەیمانیی کوردستانی، کە هاوپەیمانی نیشتمانی رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە لیستەکەدا.

 

 

 

کۆبونەوە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هاوپەیمانی هەوڵی تەواو بخاتە گەڕ بە مەبەستی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچە چێناکۆکەکان لەسەرجەم نەتەوەو ئاین و زمانەکان بۆ ئەوەی هێزێکی زیاتر بدرێت بە لیستەکەو دروشمی نیشتمانی بوون بە کردار بەرجەستە بکرێت.

 

 

 

لیژنە باڵاکەی هاوپەیمانی پێکدێت لە چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی و نوێنەران و دەڤەر و دامەزراوە تایبەتمەندەکان بە پرۆسەی هەڵبژاردن.

 

 

 

هاوپەیمانی نیشتمانی بە دیدو روانینێکی نیشتمانییەوە بەشداریکردوە لە لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی کە پێکدێت لە 23 هێزی سیاسی لەسەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ