شەوی ڕابردوو داعش ڕێگایەکی عێراقی کۆنترۆڵکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

چەکدارانی ڕێکخراوی داعش شەوی ڕابردوو ڕێگای سەرەکی نێوان بەغدا و سامەڕایان کۆنڕۆڵکرد، دواتر هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕێگاکەیان کۆنترۆڵکردەوە.

 

 

شانەی ڕاگەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی داعش درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ڕێگای سەرەکی بەغدای پایتەخت و سامەڕایان کۆنترۆڵکرد بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستیان بەسەر ڕێگاکەدا گرت.

 

 

شانەی راگەیاندن ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەماوەیەکی دیاریکراودا گەیشتوونە ناوچەکە و چەکدارانی داعشیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون و ئێستا بارودۆخەکە کۆنترۆڵکراوەو هیچ مەترسیەک لە ئارادا نییە.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل