هاوپەیمانی هێزێکە بۆ پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازیەکان

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی.

 

 

هاوپەیمانی هێزێکە بۆ پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازیەکان:

 

هاوپەیمانی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ئەوەی ڕاگەیاندوە کە هێزێکە دور لە پاشخانی ئایدۆلۆژی و دەیەوێت جیاوزاییەکان تێبپەڕێنێت، نەک هەر جیاوازی ڕەگەزی کۆتایی پێبهێنێت و کاڵی بکاتەوە بەڵکو دەیەوێت ئەو جیاوازیە بکاتە خاڵی بەهێزو سود لە تواناو لێها‌توییەکانی ڕەگەزەکان وەر بگرێت بەبێ جیاوازی ، هاوپەیمانی دەیەوێت پیاو و ژن یەکسان بن لە ئەرک و مافداو لە پەیڕەو و کارنامەی خۆیدا هاوپەیمانی ئەوەی چەسپاندوە کە هەوڵی تەواو دەدات ڕێژەی ژن بکاتە هاوشێوەی ڕێژەی پیاو لەسەرجەم جومگەکانیدا و لە سەرجەم دەسەڵات و ئۆرگانەکانیدا.

 

 

هاوپەیمانی ئێستا خاوەنی کۆمەڵێک ژنی بوێر و بەتواناو خاوەن ئەزمونی باش و ڕابردو پرشنگدارە کە لەجومگە هەستیارەکاندا کار دەکەن و خاوەنی بڕیارن و تواناکانی خۆیان خستۆتە گەڕ لە پیناو گەیاندنی پەیامی هاوپەیمانیدا.