ڕۆحانی: دەبێت ئەمریکییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕۆنە دەرەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە بەرژەوەندی ناوچەکە نیەو کێشەکان قوڵتردەکات.

 

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند دەبێت رێگە و شێوازی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رۆژئاوای کوردستان هەڵبژێردریت و ئەمریکییەکان لە رۆژهەڵاتی فورات بڕۆنە دەرەوە و دەرفەت بە گەڕانەوەی سوپای سوریا بدرێت، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

 

 

 

روونیشکردەوە بەشێک لە بەربەستە سنورییەکانیان لەگەڵ سوریا لابردوە و هاتنی سوپای تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان لە بەرژەوەندی ناوچەکە نیەو گونجاو نیە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب