بەپێی ڕێککەوتنێک مووچەی خانەنشینان زیاد دەکریت

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەزگای خانەنشینی نیشتمانی و لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق سەبارەت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینان گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ.

 

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق و ئەندامەکانی پێشوازیان لە سەرۆکی دەزگای خانەنشینی نیشتمانی کرد، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینان.

 

 

 

لیژنەی دارایی عێراق سەبارەت بە ڕێککەوتنە نوێکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، هەیسەم جبوری جەختی لەسەر بایخدان بە خانەنشینان و زیادکردنی مووچەکانیان کردۆتەوە و ڕاشیگەیاندووە، پێویستە یاسای خانەنشینی هەموار بکریتەوە.

 

 

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕێی خەرجکردنی دەرماڵەی گرانی پێداویستییەکانی ژیان و خەرجکردنی دەرماڵە و پاداشتی کۆتایی مووچەی خانەنشینان زیادەکرێت

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل