وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند له‌ هێرشه‌كاندا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ناكاته‌ ئامانج.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “هێزه‌كانی توركیا ره‌چاوی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شوێنه‌واره‌ مێژویی و ئایینه‌كان و ژێرخانی ئابوری و سه‌ربازانی وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن و نایانكه‌نه‌ ئامانج”.
راشیگه‌یاندوه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ته‌نها هاوشێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی “قه‌ڵغانی فورات و چڵه‌ زه‌یتون، تیرۆرستان و مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ و جبه‌خانه‌ و چه‌ك و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌یان ده‌كاته‌ ئامانج”.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌ فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌هاوکاری سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێكرد و فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.
هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب