ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆده‌بێته‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبه‌ی كۆبوونەوەیەكی داخراو دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و هێرشەكانی توركیا ئه‌نجامده‌دات.

 

 

بڕیاره‌ سبەینێ‌ پێنج شەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سەبارەت بە ره‌وشی سوریا و به‌ئاماده‌بونی 15 دەوڵەت كۆبوونەوەیەكی داخراو ئه‌نجامده‌دات و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچه‌که‌ بکرێت.

 

 

 

به‌پێی زانیاریه‌کان کۆبونه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر داخوازی دەوڵەتانی بەریتانیا و فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیكا و پۆڵەندایه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تورکیا هێرشی سه‌ربازی بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدا.

 

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب