پۆمپیۆ: کورد کارێکی مەزنیان کردووە و ئەمریکا پشتیان تێناکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرگری لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا و بێلایەنبوونی ئەمریکا لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سووریا دەکات.

 

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە و ئەمریکا ئەم هێرشە بە بیرۆکەیەکی خراپ دەبینێت”.

 

 

پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕوو، “تورکیا نیگەرانی شەرعی و ئەمنی هەیە، هاوکات هەڕەشەی تیرۆرستیشی لەسەر باشووری وڵاتەکەی (باکووری کوردستان) هەیە”، لەهەمان کاتدا ئاماژە بەوەشدەکات “کورد کارێکی مەزنیان کردووە و ئەمریکا پشتیان تێناکات”.

 

دوێنێ چوارشەممە، 9-10-2019 تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی کرد لە رۆژئاوای کوردستان، کە ناوی لە ئۆپەراسیۆنەکەی ناوە کانی ئاشتی و ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی سنوورەکانی نزیک رۆژئاوای کوردستان کرد.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب