کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە و لەسەر ئێمە بووەتە یاسا و پابەندین بەجێبەجێكردنی.

 

 

 

ڕزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە بڕیاری پەڕلەمانی عێراقەو تا ئێستاش بەفەڕمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

 

ڕوونیشیكردەوە، بەهیچ شێوەیەك ناتوانین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوابخەین، چونكە ئەوە لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە هەروەها لەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كە ئەنجامدراوە ڕۆژی 1/4/2020 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە و لەسەر ئێمە بووەتە یاسا و پابەندین بەجێبەجێكردنی.

 

 

 

ئاشكراشیكرد، هەموو توانای كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە، چونكە هەموو هەڵبژاردنێك بەنزیكەیی پێویستی بە (220) ڕۆژ هەیە، هەر لەتۆماركردنی ناوی قەوارە و لایەنەكانی بەشدار لەهەڵبژاردنەكان، ناوی كاندیدەكان و بەدواداچوونی خۆیان و بڕوانامەكانیان ئامادەكاری وەرەقەی دەنگدان.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب