سوپای تورکیا بەچەکی قورس هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

بچووکردنەوە گەورەکردن

سوپای تورکیا بەچەکی قورس بۆردومانی گوندی عەین دیوار-ی شارۆچکەی دێرک-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە دەکات.

 

 

 

بەپێی زانیاریەکان، سوپای تورکیا لە بۆردومانەکانی بۆ سەر رۆژهەڵات و باکوری سوریا بەردەوامە و لە رێگەی هاوەنەوە گوندی عەین دیواری لە سنوری شارۆچکەی دێرکی بۆردومانکرد، کە دەکەوێتە سەر روباری دیجلە لە دوا خاڵی سنوری نێوان رۆژئاوا و تورکیادا.

 

 

 

بەپێی دواین زانیاری کە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، سوپای تورکیا لە هەریەک لە گرێسپی و سەرێکانیێ ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی دەکات و بەیانیی ئەمڕۆش دەستی بە تۆپبارانی هەردوو شارۆچکەکردووە.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب