ئێران داوا لە توركیا دەکات هێرشەکانی بۆ سه‌ر سوریا ڕابگرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران داوا لە تورکیا دەکات بە پەلە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکەی بۆ سەر سوریا رابگرێت و هێزەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە.

 

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاتووه‌، “له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنمان به‌ مه‌ترسی ئه‌منی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا، داوا له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین به‌ په‌له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوریا رابگرێت و سه‌رجه‌م هێزه‌كه‌ی بكیشێنێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، “ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا هاوكار نابێت بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندنێكی زۆر گیانی و مادی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان”.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه‌، تاران له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و سوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و له‌و رووه‌وه‌ ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه‌.
هەواڵ. شەهێن وەهاب