ئه‌ردۆغان: ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بێدەنگ نەبن کۆچبەریان بۆ دەنێرین

بچووکردنەوە گەورەکردن

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا دوای هێرشەکانی بۆسەر سوریا له‌ وتارێکدا بە ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا هەڕەشەدەکات.

 

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ وتارەکەیدا رایگه‌یاند ئاسته‌نگه‌كانیان تێكشكاندون و داوای بێدەنگبوونیش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات ئەگەرنا کۆچبەریان بۆ دەنێرێت.

 

 

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند “كێشەمان لەگەڵ گەلی كورد دا نییە و سووریاش بەرپرسیارە لە هاتنی ئێمە بۆ ناوچەكە”.

 

 

هه‌روه‌ها وتی “به‌ هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه‌ و داعش ده‌بینه‌وه‌”.

 

ڕاشیگەیاند “چەكداران لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات لەنێودەبەین و ئۆپەراسیۆنەكانمان داگیركاری نین، لە حاڵی بێدەنگنەبوونی ئەوروپاییەكاندا كۆچبەرەكانیان بۆ دەنێرین”.

 

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە و بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە لانی کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب