لە شارەکانی کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی  ڕێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەشاری سلێمانی لەشەقامی سالم خۆپیشاندان بۆ بەردەم باخی گشتی بەڕێوەچوو، کە تێیدا دروشمی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا و شەرمەزارکدنی هێرشەکانی تورکیای وترایەوە.

 

 

ئەندامانی بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایدەگەیەنن، ئەم دەستەیەیان ڕاگەیاندووە، کە پێکدێت لەکۆمەڵێک کەسایەتی چالاکوان و کوردپەرورە، بەمەبەستی هەڵوێستوەرگرتن بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

 

هاوكات، لەهەولێری پایتەخت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران چونە بەردەم بینای نەتەوەیەكگرتووەكان و دروشمی نابۆ كۆمەڵكوژیی و تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان و “تیرۆرست ئەردۆغان”یان دەوتەوە و داوایان کرد، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگریی لە پەلامار و كۆمەڵكوژیی دەوڵەتی تورکیا بکات.
هەواڵ. شەهێن وەهاب