بەشێک لە چەکدارە سویدیەکانی ناو داعش دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

ستیڤان لۆفڤان سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند بە شێک لە چەکدارە سویدییەکانی ناو داعش دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

 

 

لەمیانەی بەشداریکرنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزێۆنی وڵاتەکەی، سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند ڕێگە بەگە ڕانەوەی بەشێک لەو چەکدارە سویدانە دەدەین کە لەناو ڕكخراوی تیرۆریستی داعش بوون ئێستا نیازی گە ڕانەوەیان هە یە بۆ وڵاتەکەیان.

 

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند هەموو هاوڵاتیەکی سویدی مافی خۆیەتی بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی گەر بە گوێرەی خواست و ویستی خۆی بێت.

 

سەرۆک وەزیرانی سوید ئەوەشی نەشاردەوە ئەو چەکدارانە بەکۆمەڵێک فلتەری یاسایی تێدەپەڕن پاشان بەتەواوی مافی مانەوەیان لە وڵات پێدەدرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێکی بەرچاوی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ واز لە ڕێخراوەکە دەهێنن و دەگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان.