ئاگر لە ٩٠ ناوچەی ئیسپانیا کەوتەوە

ئەمڕۆ لە 90 شوێنی جیاجیای باشوری ئیسپانیا ئاگرێکی بەرفراون کەتۆتەوە تائیستاش سەرجەم دەزگا حزمەتگوزاریەکان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان بەڵام بەهۆی چڕی دارستانەکانەوە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراون .

 

سەرەڕای کەشی باراناوی ئیسپانییا لە وەرزی زستاندا، بەڵام بەهۆێ بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەو ناوچانەی کە دەکەونە باشوری وڵاتەکە، ساڵانە چەند حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوودەدات.

 

دەزگا ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە ئەوەیان خستۆتە ڕوو گومانی ئەوەیان هەیە کە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکان لەلایەن خەڵکەوە بە مەبەست ڕووبدات.

 

ئەوەشیان خستۆتەڕوو ئاگر لە 90 ناوچەی جیاوازی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە  و زیانی مادی زۆریشی گەیاندوەتە سامانی سروشتی ئەو وڵاتە و دەیان کەسیش ماڵەکانی خۆیان جێ هێشتوە کە نزیکن لە دارستانەکانەوە لە نێوانیشیاندا هەردوو شاری کانتریاو ئیسیتۆریاس ئەو وڵاتە .

 

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە 300 کارمەندی ئاگرکوژینەوە سەرقاڵی کۆنتروڵکردنی ئاگرەکانن بە هاوکاری فڕۆکەکانی سوپای ئەو وڵاتە .