ئەمڕۆ سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە بارەگای هاوپەیمانی نیشتمانی کۆدەبنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمرۆ بە بەشداری سەرجەم هێزە سیاسیەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن لە بارەگای هاوپەیمانیی نیشتمانی لە سلێمانی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگ.

 

 

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی بەشداربوو لە هاوپەیمانی کوردستانی، لە ئۆفیسی هاوپەیمانی لە سلێمانی کۆببنەوە و چەند تەوەرێکی گرنگ سەبارەت بە گوتاری لیستەکە یەکلایی بکەنەوە.

 

 

بەپێی زانیاریەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆ پەسەندکردنی کارنامە و دروشمەکانی هەڵبژاردنەکانی لیستەکە دەبێت.

 

 

ھاوپەیمانییەکە زیاتر لە ٢٣ لایەن پێکھاتووە بڕیارە لە داھاتوودا لایەنەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدیدانی ھاوپەیمانیەتییەکە کۆبنەوە و کاندیدەکانیش دیاری بکەن.