هاوپەیمانی کوردستانی لە هەولێر لە کۆبونەوەدایە

بچووکردنەوە گەورەکردن

لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لەشاری هەولێر لە کۆبونەوەدایە و بڕیارە چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە کاندیدەکان تاوتوێ بکرێت.

 

 

کامل جەلال نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانی لە کۆبونەوەکە رایگەیاند، کۆبونەوەکە لە شاری هەولێر و لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشان ئەنجام دەدرێت و عەبدولڕوحمان مستەفا سەرۆکی لیستەکە ئامادەی کۆبونەوەکەیە و بەرپرسانی بەشی هەڵبژاردنی سەرجەم لایەنەکان ئامادەییان هەیە لە کۆبونەوەکە.

 

 

بە پێی زانیاریەکانی دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا مەرجەکانی کاندیدان و ڕێژەی کاندیدەکان بۆ لایەناکان و هەندێک بابەتی تایبەت بە کۆمسیۆن و ڕێکارە یاساییەکان باس بکرێن.

 

 

کۆبونەوەی ئەمرۆی لیستەکە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە ئۆفیسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە سلێمانی کۆبونەوەی سەرجەم لایەنەکان بەڕێوەچوو و تیایدا بەرنامەی لیستەکەو دروشمەکان پەسەند کران.

 

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ