خامنەیی: پێویستە سوپای پاسداران چەکی پێشکەوتووتر دروستبکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوایەک ئاڕاستەی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لەگەڵ ئێران، “داوادەکام چەکی پێشکەوتووتر دروستبکەن”.

 

 

 

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مزگەوتی ئیمام حسێن لەشاری تارانی پایتەخت لە وتارێکدا ئەوەی خستەڕوو، پێویستە سوپای پاسداران ئەو چەکانەی دروستی دەکەن زیاتر پەرەی پێبدەن و چەکەکانتان چەکی نوێ و پێشکەوتوو بێت، هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران پێویستە خاوەنی باشترین و پێشکەوتووترین چەکبن لە ئاست وڵاتانی جیهان.

 

 

 

 

خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە هەم لەناوخۆی ئێران و لەدەرەوەی ئێران، بۆیە سوپای پاسداران زیاتر سورن لەسەر بەهێزبوون و چالاکبوون بەرامبەر ئەو سیاسەتە دوژمنکارییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیڕەوی دەکات.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل