هاوپەیمانی لە مەرسیمێکی تایبەتدا ڕێزلێنان دەبەخشێتە ٢٠ ژن

هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا خەڵاتی ڕیزلێنان دەبەخشێتە ٢٠ ژنی چالاکوانی بوارە جیاوازەکانی کوردستان.

 

ڕۆژی هەینی ٨ی مارس لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە، هاوپەیمانیی نیشتمانی مەراسیمێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان سازدەکات.

 

لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە ٢٠ ژنی چالاکوانی بوارە جیاوازەکان و ماندووبونیان بەرز دەنرخێنرێت.

 

ئەمەش لە ڕوانگەی باوەڕبوونی تەواوی هاوپەیمانیی نیشتمانییەوەیە بۆ پرسەکانی ژنان و پشتیوانیکردن و پێشخستنیان.