ئەسەد: ڕووبەڕووی لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەبینەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی سوریا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی ئاماژە بەوەدەکات، تورکیا چاوی بڕیوەتە خاکی سوریا و ئێمەش بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەبینەوە.

 

 

 

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی ئەوەی خستۆتەڕوو، تورکیا لەلایەن ڕژێمی ئەردۆغانەوە چاوی بڕیوەتە خاکی وڵاتەکەمان و بەدریژایی مێژوو چاو لەسەر خاکەکەمان بووە، بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەبینەوە جا لەژێر هەر ناونیشان و دروشمێک بێت.

 

 

 

ئەسەد جەختی لەسەر ئەوەشکردۆتەوە، بە هەموو جۆرە ئامرازێک ڕووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا دەبینەوە بۆ سەر خاکی سوریا.

 

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە سوپای تورکیا بەمەبەستی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، لە ٩ی ئەم مانگەوە چالاکی سەربازی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی فوڕات دەستپێکردووە و بە سەدان کەس لەو ناوچانە ئاوارەبوون، هاوکات ژمارەیەک خێزان و چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە ئەنجامی هێرشەکان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” هەڵهاتوون.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل