ئەنجوومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی تاوتوێی چەند بابەتێکی گرنگی کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجوومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی کۆبوەوە و تاوتوێی چەند بابەتێکی گرنگی تایبەت بە ناوخۆ و دەرەوەی هاوپەیمانی کرد.

 

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە شاری سلێمانی کۆبوەوە و تاوتوێی راپۆرتی کۆمسیۆنەکانی کرد و بڕیار و راسپاردەی تایبەتی گەڵاڵەکرد لەسەر ڕاپۆرتەکان.

 

 

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە پێکهاتبوو لە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوخۆی هاوپەیمانی و چۆنێتی بەرەوپێشبردنی کارەکان و گەشەدان بە پرۆژەی هاوپەیمانی کە پرۆژەی مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیان و بەسەنتەرکردنی مرۆڤە لەسەرجەم کایەکاندا.

 

 

بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەکەو جیهان بەشێکی تر بوو لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و بە گرنگیەوە باسکرا لە هەڵوێستی هاوپەیمانی بۆ ئەو دۆسیانەی کە لە ناوچەکەدا ڕودەدەن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ