هۆڵەندا مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی درێژکردەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاری درێژکردنەوەی کاتی مەشقپێکردنی هێزەکانی عیراق و پێشمەرگەی دەرکردووە.

 

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئەوەی خستۆتەڕوو، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاری درێژکردنەوەی مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دەکردووە و ماوەی مانەوەی هێزەکانیشی درێژکردۆتەوە و مەشقکردن بە هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

 

 

حکومەتی هۆڵەندا ٢٠ سەربازی لەنێو نێردەی هێزەکانی ناتۆ و ٦٠ سەربازی دیکەی لە نێو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی عیراق و پێشمەرگە هەیە.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە پاش دروستبوون و سەرهەڵدانی ڕێکخراوی داعش ئەڵمانیا و هۆڵەندا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق پێشمەرگە ژمارەیەک سەربازی شارەزا و پسپۆڕیان ناردە عیراق و هەرێمی کوردستان.

هەواڵ. پێشکەوت خلیل