وەزارەتی دارایی لە دابەشکردنی موچە بەردەوامە

بچووکردنەوە گەورەکردن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی چەند وه‌زاره‌تێکی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سبەی یەکشەممە مووچە وەردەگرن.
بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە، لەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەردەگرن و بەوەش كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی فەرمانبەران و موچە خۆران.
بەگوێرەی خشتەکە سبەی یه‌كشه‌ممه‌ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی “وه‌زاره‌تی داد،وه‌زاره‌تی سامان سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌، لیوای نه‌وت، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگای ئاسایش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش” دابەش بکرێت.
هەواڵ. شەهێن وەهاب